عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران باس لە وردەکاری دانوستانەکەی ئەمریکا و ئێران دەکات لە مەسقەت و وتی، متمانە لاوازە، بەڵام گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ بەردەوامبوون و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لە مەسقەت باش بوو، بە سەرەتایەکی ئەرێنی دادەنرێت بۆ دانوستانەکان.
وتیشی، گفتوگۆکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەچوون و تێڕوانین و
نیگەرانییەکانی هەردوولا گەیەندراون بە یەکتر و لەگەڵ ئەمەریکا گەیشتووینەتە
لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بەردەوام بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گەڕەی گفتوگۆکان سەرەتایەکە دوای ماوەیەک لە ئاڵۆزی بەڵام لە
نێوان هەردوولادا لاوازی متمانە هەیە و دەکرێت دانوستانەکان بە باشی بەردەوام بن،
بەڵام ئەوە پەیوەستە بە هەڵوێستی ئەمریکا و ئەو بڕیارانەی لە تاران دەدرێن.
باسی لەوەشکرد، لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا، تەنیا گفتوگۆیان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی
کردووە و هیچی تر، بە ئەمەریکاشیان وتووە، هەر گفتوگۆیەک
بکرێت دەبێت بەدوور بێت لە هەڕەشەکردن.