سەردێڕ:

گەڕی یەکەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عوممان کۆتاییهات

PM:05:29:06/02/2026

1524 جار خوێندراوەتەوە

دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عوممان بەردەوامە و لە گەڕی یەکەمدا وەزیری دەرەوەی عوممان پلانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دانوستانەکەی گەیاندووەتە نوێنەری ئەمریکا و بریارە کەمێکی تر گەڕی دووەمی دانوستانەکە دەستپێبکات.


کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچێت و وەزیری دەرەوەی عومانیش رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت.

لای خۆشیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عومان، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی ئێكس رایگه‌یاند، به‌در بن حه‌مه‌د بوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان له‌چوارچێوه‌ی میوانداریكردنی دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان له وڵاته‌كه‌یان، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌جیا له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عراقچی و هه‌روها شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ستیڤ ویتكۆف و جارید كوشنه‌ر كۆبوه‌ته‌وه‌ و دوای ئەوەی پلانەکەی ئێرانی بۆ دانوستانەکە گەیاندووەتە ویتكۆف ئەویش پێداچوونەوەی بۆ کردووەتەوە بریارە کەمێکی تر گەڕی دووەمی دانوستانەکە دەستپێبکات.

پێش کۆبوونەوەکە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە کە بە نیازپاکی هەنگاو دەنێن و لەسەر مافەکانی خۆیان پێداگرن و پێویستە لە دانوستاندنەکاندا رێز لە بەڵێن و پابەندبوونەکان بگیرێت.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ وتبووی، ئەگەر نەگەن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و دانوستانەکان ئەنجامی نەبێت ئەوا رووداوی خراپ روودەدەن.













گەلەری