AM:10:43:01/02/2026
1208 جار خوێندراوەتەوە
دوای رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی کاتی دیمەشق، ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە ناوی ئەو کەسانەیان دیاریکرد کە پۆستەکانی پارێزگاری حەسەکە و جێگری وەزیری بەرگری و جێگری وەزیری ناوخۆی سووریا وەردەگرن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێن، بڕیاریانداوە چیا کۆبانێ، کە یەکێکە لە فەرماندە دیارەکانی هەسەدە، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سوریا دیاری بکەن، هەروەها رێدور خەلیلیشیان دیاریکردوە بۆ پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆی سووریا.
هاوکات ئیدارەی خۆسەریش وتی، نورەدین عیسا ناسراو بە ئەبو عومەر
خانیکا کە کەسایەتییەکی نزیکە لە مەزڵوم عەبدییەوە وەک کاندیدی ئیدارەی خۆسەر بۆ
پارێزگاری حەسەکە دیاریکراوە.