AM:10:36:01/02/2026
1072 جار خوێندراوەتەوە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک دۆلار بە ١٦٢هەزار و ٨٠٠ تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
تمەنی ئێرانی تەنها لە ماوەی شەش مانگدا لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە نیوەی بەهای خۆی لەدەستداوە، چونکە هاوڵاتیان و بازرگانەکان زیاتر مامەڵەکانیان بە دۆلاری ئەمریکی دەگۆڕن و بە دۆلاری ئەمریکی مامەڵە دەکەن و لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ٪١٠،٩ و لە ماوەی شەش مانگدا ٪٧٤.٥٨ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەم گۆڕانکارییە لە نرخی تمەندا بووەتە
ئاماژەیەکی بێدەنگ بۆ تێکچوونی ئابووری ئەو وڵاتە، شارەزایان هۆکاری بەرزبوونەوەی دراوەکان
لە ئێران بۆ ترس و دڵەوڕاوکێی کاتی دەگەڕێننەوە، کە لە ئێستادا خەریکە دەبێتە واقع
و دۆخی
هاوکات، ئەگەری شکستی دانوستاندنەکانی نێوان
ئەمریکا و ئیران و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخی تمەن
داناوە.