PM:02:02:30/01/2026
1276 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و دروستبوونی تەمێکی زۆر لە شاری سلێمانی و دەورووبەری، داوا لە شۆفێران دەکەن پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆبن.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی وتی، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، خێرایی کەمبکەنەوە و گرنگیی بە لایتی ئۆتۆمبێلەکان بدەن، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و دووربن لە بەکارهێنی لایتی بەرز (فول لایت).
وتیشی، ئەو
ئۆتۆمبێلانەی کە لایتەکانیان کارناکات، نەهێندرێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی دووربن
لە مەترسیی رووداوی هاتووچۆ و بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت، سەردانی رێگەکانی
دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لە چەندین شوێندا تەم هەیە و ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک
کەمبووەتەوە.