سەردێڕ:

وێنه‌ی دوو منداڵه‌كه‌ ده‌خرێنه‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كانی خوێندن

PM:09:32:29/01/2026

3068 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، وەک رێزگرتن لە هەستی نیشتیمانپەروەری و چاندنی خۆشەویستیی وڵات، بڕیاردرا وێنەی دوو منداڵ کە ببوونە جێی سەرنجی میدیاکان، بخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندنی ساڵی داهاتوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزیری پەروەردە، نەخشی سەر بەرگی کتێبەکانی کوردی پۆلی شەشەم بەم شێوەیە دەستکاری دەکرێن، بەجۆرێک وێنەی ئەو منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەی شاری هەولێر دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی، کە بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەکانییەوە کاردانەوەی زۆری دروست کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، وێنەی منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەی شاری سلێمانی دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی یەکەم، وەک هێمایەک بۆ بەردەوامیی خۆشەویستی نیشتیمان لە تەمەنێکی بچووکەوە.

ئالان حەمە سەعید جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم هەنگاوە تەنها گۆڕانکارییەکی شکڵی نییە، بەڵکو "مانایەکی قوڵی هەیە لەسەر پەروەردەکردنی نیشتیمانیانەی نەوە دوای نەوە".













گەلەری