PM:11:27:24/01/2026
1076 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی پارتی، پیرۆزبایی لە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەكات بەبۆنەی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بەناوی مەسعود بارزانییەوە بڵاویكردەوە، "پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی نوری مالیكی وەك كاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق".
ئاماژەی بەوەشكرد، بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە مالیكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین".
ئەوەش دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمشەو بەفەرمی كاندیدكردنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند، هەروەها داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد "دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەپێی کاتە دەستورییەکان ئەنجامبدات".