سەردێڕ:

خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی بڕینی دەرماڵەی خزمەتی زانکۆ روونکردنەوە دەدات

PM:07:21:24/01/2026

1124 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی ڕاوێژکاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی دڵنیادەکاتەوە، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر دەرماڵەی خزمەتی زانکۆ نابێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڵاویکردەوە، "بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کاریگەری نابێت لەسەر ئەو دەرماڵانەی بەپێی یاسا بە فەرمانبەرانی زانکۆ و کارمەندانی تەکنیکی و کارگێڕی دراون، چونکە ناوەڕۆکی بڕگەی ٧ لە بڕیاری ژمارە ٤٠ـی ساڵی ٢٠٢٦ـی ئەنجوومەنی وەزیران، بە تەواوی لەگەڵ دەقە یاساییەکانی ناو یاسای خزمەتی زانکۆیدا دەگونجێت."

وەزارەتەکە جەختیشی کردەوە، پابەندە بە پاراستنی شایستە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی چ لە ناو وەزارەت و چ لە زانکۆکاندا، لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندا.













گەلەری