PM:03:54:24/01/2026
1052 جار خوێندراوەتەوە
خۆپیشاندان بۆ پشتگیریکردنی کوردانی رۆژئاوا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم بە ئامادەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی بەردەوامە و هاوڵاتیان دەڵێن، ئەوەی لە رۆژئاوا روودەدات شەڕی هەر چوار پارچەکەی کوردستانە و هەموومان یەک گەلین و خاوەنی یەک زمانین بۆیە پێویستە بەردەوامبین لە پشتگیریکردنی رۆژئاوا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، خۆپیشاندان بۆ پشتگیریکردنی کوردانی رۆژئاوا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بە ئامادەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی بەردەوامە.
بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە دەڵێن،
هەتا کورد یەک ریز و یەک دەنگبن جیهان زیاتر گوێمان لیدەگرن.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، ئەوەی لە رۆژئاوا روودەدات شەڕی هەر چوار پارچەکەی کوردستانە و هەموومان
یەک گەلین و خاوەنی یەک زمانین بۆیە پێویستە بەردەوامبین لە پشتگیریکردنی رۆژئاوا.