PM:03:30:24/01/2026
1128 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامیکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، هێشتا ئەوەی دەیانەوێت بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی بەدینەهاتووە. دەشڵێت، نزار ئامێدی کاندیدی فەرمیی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکومەتى بنکە فراوان بەردەوامن، بەڵام هێشتا ئەوەی دەیانەوێت بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی بەدینەهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزار ئامێدی، کاندیدی فەرمیی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک
کۆمار، رۆژانى
داهاتووش بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق گرنگە و لەناوخۆدا چەندە بەرەوپێشچوون
لە بارەى گفتوگۆ بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە هەبێت، ئەوەندەش لە
بەغدا لێکتێگەیشتن زیاتر دەبێت.