PM:02:44:24/01/2026
1712 جار خوێندراوەتەوە
مانگی سووری كوردی رایگەیاند، له كۆبانێ پێنج منداڵ به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هۆشداریشىدا له خراپبوونی دۆخی مرۆیی له شاره‌كه له سایه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقه‌وه خراوه‌ته سه‌ری.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، رێکخراوی مانگی سووری كوردی بڵاویکردەوە، چوار منداڵ له كۆبانێ به‌هۆی ئه‌و سه‌رما سه‌خته‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دۆخی مرۆیی له شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار روو له خراپبوونه.
ئاماژەی بەوەشکرد، گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و منداڵانه، ده‌رخه‌ری قه‌باره‌ی
ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌یه كه دانیشتووانی شاره‌كه به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی
گه‌رمكردنه‌وه و ته‌ندروستی و خۆراكه‌وه، ده‌یچێژن.
هۆشداریشی داوه، به‌رده‌وامی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی كه گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق
به‌سه‌ر شاره‌كه‌یاندا سه‌پاندووه، ره‌نگه ببێته مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی
و په‌تا به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و مرۆییه‌كان، ئه‌وه‌ش
كاره‌ساتێكی مرۆیی نزیكی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.