سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی یەک

PM:02:21:24/01/2026

1460 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەیە و هیوادارن لەم هەفتەیەدا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا بکرێن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەیە و هیوادارن لەم هەفتەیەدا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرقاڵی ئامادەکردنی دۆسیەیەکی دارایین تاکو لەکاتی دانوستانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

پێشتریش چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وتبوو، لە دوو رۆژى داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات و مووچەی هەرێمیش دوای ناردنی لیستی مووچە و ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ دەنێرن.












گەلەری