سەردێڕ:

سەرۆکی ئەرکانی عێراق گەیشتە شەنگال

AM:11:10:22/01/2026

1208 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەربازی گەیشتە شنگال.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوێكدا وتی، لیوا عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی، گەیشتە شنگال، لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا.

وتیشی، سەردانەکە بۆ بەدواداچوونە بۆ پشکنینە سەربازییەکان، ئامادەکارییە ئەمنییەکان و گرنگترین روداو و پێشهاتەکان و پشکنینی سەربازەکان.

لەگەڵ رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا، حكومەتی عێراق دڵەڕاوكێی زۆری هەیە و هێزەكانی لەسەر سنوری سوریا توندوتۆڵ كردووە و چاودێریی زیاتر كردووە، لەبەر مەترسی سەرهەڵدانەوەی چەكدارانی داعش، بە تایبەتی ئەوانەی لە بەندیخانەكان رایانكردووە.













گەلەری