AM:11:20:21/01/2026
1332 جار خوێندراوەتەوە
شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارانی دیمەشق لە ناوچەکانی حەسەکە و کۆبانێ بەردەوامە و شەوی رابردوو دوو تەقینەوەی بەهێز لە دوو شوێنی سەربازی هەسەدە لە قامیشلۆ.
شەوی رابردووش لە قامیشلۆ هێرشکرایە سەر دوو شوێنی سەربازی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆ و وێستگەی کۆنی شەمەندەفەری کردووەتە ئامانج کە تایبەتە بە هێزەکانی ئۆپەراسیۆن. هێرشی دووەمیش بنکەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بووە لە نزیک بازنەی عەفرین، هاوکات. بە ماتۆڕسکیلێکیش هێرشکرایە سەر نەخۆشخانەیەکی لە قامیشلۆ و بە پێی راپۆرتە سەرەتاییەکانیش تا ئێستا زیانەکان ماددین.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو ئاگربەست
راگەیەندرا بەڵام شەڕ رانەوەستا و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی
ئیدارەی خۆسەر وتی، حکومەتی کاتی دیمەشق ئاگربەستەکەی شکاندووە شەڕی رانەگرتووە و
هێرشێکی چڕی دەستپێکردووە. فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدەش وتی، لە دوای
ئاگربەستەکەوە چەکدارانی سەر بە دیمەشق هێرشێکی چڕیان بۆ سەر شارۆچکەی زەرکانی سەر
بە حەسەکە دەستپێکردووە.