AM:10:20:21/01/2026
4476 جار خوێندراوەتەوە
بارەگای بارزانی دەڵێت، مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا و دۆخی سوریا و راگرتنی شەڕ و پاراستنی مافی کورد گفتوگۆی لەسەرکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، ئێوارەی دوێنێ ئەحمد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا بە تەلەفون لەگەڵ مەسعود بارزانی قسەی کردووە و ئەحمەد شەرع وتوویەتی، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتوونەتە رێککەوتن.
لای خۆشییەوە مەسعود بارزانی وتوویەتی، ئەوان لەگەڵ ئاشتیدان و پێویستیشە ماف و كەرامەتی گەلی كورد پارێزراو
بێت.