AM:09:40:21/01/2026
1152 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەمریكا كە بەرەو داڤۆسی سویسرا دەچوو، بەهۆی كێشەی تەكنیكیی كارەباییەوە ناچاربوو بگەڕێتەوە بنكەی ئەندرۆز، دواتر فڕۆكەكەیان گۆڕیو و گەشتەكە ئەنجام درا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی، فڕۆکەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ماوەیەکی کەم لە رۆیشتنی بەرەو سویسرا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناچاربوو بگەڕێتەوە بۆ بنکەی هاوبەشی ئەندرۆز.
وتیشی، ئێرس
فۆرس وەن وەک رێکارێکی خۆپارێزی گەڕاوەتەوە بۆ بنکەی هاوبەشی ئەندرۆز، هەروەها
ترەمپ و دەوروبەرەکەی دەگوازنەوە بۆ فڕۆکەیەکی دیکە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە
گەشتەکەیان بۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس.