سەردێڕ:

سوودەکانی ڤیتامین E چییە بۆ جەستە؟

AM:09:28:21/01/2026

1024 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامینE ماددەیەکی خۆراکی گرنگە کە پێویستە بۆ جەستە،بەو پێیەی رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت وەک دژە ئۆکسێنەر پارێزگاری لە خانەکان دەکات و لە تێکچوون دەیانپارێزێت.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی "کلیڤلاند" دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی ڤیتامینEدەکات، بەم شێوەیە: - خۆپاراستن لە شێرپەنجە: وەک دژە ئۆکسێنەرێک کاردەکات، کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە. - باشترکردنی تەندروستی چاو: بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تێکچوونی چاو و ئاوی سپی چاو.

-بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە: کارکردنی سیستەمی بەرگری جەستە باشتر دەکات و توانای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکانی زیاتر دەکات.

-خۆپاراستن لە خوێن مەین: یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی خوێن مەین، بەڵام نابێت بە جێگرەوەی دەرمانی نووسراو هەژمار بکرێت.

-باشترکردنی تەندروستی پێست: لە بەرهەمەکانی چاودێری پێستدا بەکاردێت بۆ شێدارکردن و پاراستنی.













گەلەری