AM:08:53:21/01/2026
3988 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ جارێکی تر بەموشەک و درۆن هێرشکرایە سەر بارەگایەکیان لەسەر رێگای هەولێر - دهۆک لەلایەن ئێرانەوە و کەسێک شەهید بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، خەلیل کانی، وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وتی، ئەم بەیانییە نزیک کاتژمێر شەش بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکیان، بەهۆیەوە کەسێک شەهید بووە و کەسێکی تریشیان برینداربووە.
وتیشی، بریندارەکە بارودۆخی تەندروستی جێگیرە بەڵام بەشێکی زۆری جەستەی سوتاوە.
هاوکات، رێبهرى پارتەکە،
پێشتر عهلى قازى، كوڕى پێشهوا قازى محهمهد بوو، بهڵام له دواى كۆچى دوایى،
حسێن یهزدانپهنا رێبهرایهتى پارتەکەی گرته دهست.