AM:08:23:21/01/2026
760 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٥٩ دۆلار و ٧٣ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەفتەی رابردوو،
ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای سەربازی لە ئێران کرد، هەروەها دۆخی ڤەنزوێلاش بوو
بە هۆکار بۆ دابەزینی نرخى نەوت، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا رووی لە
بەرزبوونەوە کردەوە و دوبارە دابەزییەوە.