سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: هێرش بۆ سەر رۆژئاوا هێرشە بۆ سەر شکۆ و کەرامەتی کورد

PM:09:54:20/01/2026

1104 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، هێرش بۆ سەر رۆژئاوا هێرشە بۆ سەر شکۆ و کەرامەتی کورد لە هەموو جیهان".


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، "ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە دژی کورد پشتی نەیارانی کورد دەگرن و هەموو جارێکیش دوای ساڵانێک بۆیان دەرکەوتووە کە زیانیان کردووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشدەکرێتە سەر هێز و گەلێک کە زیاتر لە ١٢ ساڵە لەجیاتی هەموو دونیا شەڕی تیرۆری کردووە و پارێزگاریی لە هەموو پێکهاتەکانی سووریا کردووە بەبێ جیاوازی، هاوکات جەختی لە پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخەکە و "گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد لەناو دەستووری هەمیشەیی سووریا" کردەوە.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، "بە ئەرکی خۆمان دەزانین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی کوڕ و کچە ئازاکانمان لە رۆژئاوا و راگرتنی ئەو دۆخە دژوارە."













گەلەری