فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سنوورەکانی عێراق، لەگەڵ سوریا، بە تەواوی پارێزراون. دەشڵێت، پێویستە کۆمەڵگەی عەرەبی و نێودەوڵەتی کار بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا لە سوریا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنیی کرد بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە خێراکانی سووریا و ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان
و سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگەش بەشداربوون، سودانی جەختی لە پارێزراویی تەواوی سنوورەکان
کردەوە.
سودانی ئاماژەی
بەوەشکردووە، سنوورە نێودەوڵەتییەکانی عێراق، بەتایبەتی لەگەڵ سووریای دراوسێ، بە
تەواوی پارێزراون و هێزە ئەمنییەکان توانای بەرزیان هەیە بۆ رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی
دزەکردن.
لە بەشێکی دیکەی
کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی سەقامگیری لە سووریا کرایەوە و داوا کرا کە کۆمەڵگەی
عەرەبی و نێودەوڵەتی کار بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا. هەروەها، داوا لە لایەنە
پەیوەندیدارەکانی سووریا کرا کە "کار بکەن بۆ توندکردنەوەی کۆنترۆڵی زیندانەکان
و رێگری کردن لە هەڵهاتنی باندە تیرۆریستی و تاوانکارییەکان."
هاوکات لە
کۆبوونەوەکەدا سودانی چەند فەرمانێکی دەرکرد و کە بریتین لە:
- مامەڵەکردنی
توند لەگەڵ هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی سەر سنووری هاوبەش.
- چاودێریکردنی
بەردەوامی سنوورەکان و پێشکەشکردنی پشتیوانیی تەواو بۆ هێزە جێگیرکراوەکان.
- بەدواداچوون
بۆ هەموو پێداویستییەکانی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستان (پێشمەرگە) و پێشکەشکردنی
پاڵپشتیی تەواو بۆیان.