سەردێڕ:

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

PM:08:35:20/01/2026

1316 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی سۆران بڕیاریدا، رۆژانی چوارشەممە و پێنچشەممە لە چۆمان، سیدەکان، مێرگەسۆر، رواندز و و خەلیفان بکرێنە پشوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئیدارەی سۆران بڵاویكردووەتەوە، دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری پەروەردە، بەهوی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان، بڕیارماندا رۆژانی چوارشەممە و پێنچشەممە بکرێنە پشوو لە تەواوی چۆمان و سیدەکان و مێرگەسور لە گەڵ ئەو ناوچانەی رواندز و خەلیفانیش کە هاتووچۆی تیدا ئەستەم دەبێت.

سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ئاماژەی بەوەشکردووە، پەروەردەی ئەو ناوچانەش دوای ئاسایبوونەوەی کەشوهەوا پێویستە بەرنامەیەک بۆ پۆلی نۆ و ١٢ دابنێن لە رۆژانی شەممە بۆ قەرەبووکردنەوەی وانەکان.













گەلەری