سەردێڕ:

دادگای کۆریای باشوور سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی سەپاند

PM:05:39:16/01/2026

1224 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی کۆریای باشوور دەڵێن، دادگای وڵاتەکە سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەر سەرۆکی پێشووی کۆریای باشووردا سەپاندووە.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، میدیاکانی کۆریای باشوور وتیان، دادگای ناوچەی ناوەندیی سیئۆل بڕیاری سەپاندنی سزای پێنج ساڵی بەسەر یۆن سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوردا سەپاندووە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ باری نائاسایی سەربازیی لە وڵاتەکە راگەیاند.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بڕیارەکەی دادگا بەهۆی هەوڵی شکستخواردووی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەوە بووە کە لە ٣ـی مانگی ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٤ باری نایاسایی سەربازی راگەیاند و بە زەبری هێز دەستی بەسەر پەرلەمانی وڵاتەکەدا گرت. بەڵام دوای ماوەیەک ئەو هەوڵە لە وڵاتەکەدا ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لێکەوتەوە و پەرلەمانی وڵاتەکە بە خێرایی بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و یۆن سوک یۆل دەستگیرکرا.













گەلەری