PM:02:59:10/01/2026
936 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم بڕی بەفربارینی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە مەرزی کێلێ زۆرترین بڕی بەفرباریوە کە ٤٠ سانتیمەترە.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بڕی بەفربارینى لەماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، لە ٢٤ کاتژمێردا لە مەرزی کێلێ زۆرترین بڕی بەفر باریوە کە ٤٠ سانتیمەتر بووە.
بەهۆی بەفربارینیشەوە هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی
نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دەروازەی نێودەوڵەتی زێت وەستاوە.
رێژەی بەفربارین لە ناوچەکانی هەرێم:
رەواندز: ٦
سانتیمەتر
بارزان: چوار
سانتیمەتر
هیران: ٣
سانتیمەتر
یاخسەمەر: ٢
سانتیمەتر
سۆران: پێنج
سانتیمەتر
خەلیفان: ٣
سانتیمەتر
چۆمان: یەک
سانتیمەتر
سیدەکان: ٨ هەشت سانتیمەتر
تەوێڵە: سێ
سانتیمەتر
پێنجوێن: چوار سانتیمەتر
بالیسان: ١٠
سانتیمەتر
ئامێدی: پێنج
سانتیمەتر
سەرسەنگ: ١١
سانتیمەتر
کانی ماسی: ٣٤
سانتیمەتر
بامەڕنێ: ٢
سانتیمەتر
چەمانکێ: ٦ سانتیمەتر
هەڵشۆ: ١٠
سانتیمەتر
هێرۆ: ١٠
سانتیمەتر
باسنێ /
شارباژێر: ٣٠ سانتیمەتر
حاجی ئۆمەران: ١٤
سانتیمەتر
هاودیان: ٤
سانتیمەتر
مەرزی کێلێ: ٤٠
سانتیمەتر
مێرگەسوور: ٣٥
سانتیمەتر