سەردێڕ:

لە سلێمانی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

PM:02:16:10/01/2026

904 جار خوێندراوەتەوە

هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان لە سلێمانیش هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا هاتنەسەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، "داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بکات هێرشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەڵەب رابگرێت".


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، لە سلێمانی، هاوڵاتیان دژی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و پشتگیریی خۆیان بۆ کوردانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕن.

نزیکەی هەفتەیەکە هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هێرشەکانیان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود دەستیپێکردووە و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، کە بەشی زۆریان هاوڵاتیانی مەدەنین، کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوامن لە خۆپیشاندان بۆ پشتگیرکردنی بۆ کوردانی رۆژئاوا.















گەلەری