سەردێڕ:

ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە: تەسلیم نابین و بەرگری دەكەین

PM:02:53:09/01/2026

972 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڵێت، بڕیاریان داوە بمێنینەوە و بەرگری دەکەن، ئەم هێرشانە مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی رێککەوتنی یەکی نیسانە.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە وتیان، داوا لە گەلەکەیان دەکەن کە لەگەڵیان بوەستن و کۆببنەوە بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانیان.

وتیشی، ئەم بۆردومانە مزگەوتەکان، قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، ماڵە مەدەنییەکان، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی کردووەتە ئامانج، ئامانجی ئەم هێرشانە کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەیان و دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونی زۆرەملێیە، متمانەیان بە حکومەتی دیمەشق نییە کە ئاسایشی خۆیان بە ئەوان بسپێرێت، بۆیە بڕیاریان داوە لە گەڕەکەکانیان بمێنینەوە و بەرگرییان لێ بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی کاتی بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی ئەنجام دەدات و ئەم هێرشانە مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی رێککەوتنی یەکی نیسانە، لە هێرشەکاندا ژن و منداڵ هەیە، نەخۆشخانەی گەڕەکیش کراوەتە ئامانج و ئەمە تاوانی جەنگە.

باسی لەوەشکردووە، بە توندی ئیدانەی بێدەنگی نێودەوڵەتی ئەو زلهێزانە دەکەن کە لە رێککەوتنەکانی ١٠ی ئازار و یەکی نیساندا ئامادەبوون.













گەلەری