به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم دەڵێت، له ئه‌مڕۆوه به‌فرو بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی پێنج پله نزمدەبنەوە ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم وتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و بارانبارین له باكور و باكوری رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات پاشان له كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانبارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان دەستپێدەکات، هه‌ندێك كات له هه‌ندێك ناوچه باران بە شێوەی لێزمە ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ناوچه سنوریه‌كان و ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان به‌فر دەبارێت.
کەشناسی
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ وتیشی، ئاسمان به گشتی هه‌ور و سارد ده‌بێت و نمه
باران و بارانی مامناوه‌ند به پچڕپچڕی له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت، پێشبینیده‌كرێت
رێژه‌ی دابارین له رۆژهه‌ڵات و باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم زیاتر بێت به‌راورد به
ناوچه‌كانی تر، هه‌روه‌ها له ناوچه سنوریه‌كان به‌فر ده‌بارێت، پله‌كانی گه‌رماش
به نزیكی دوو تا پێنج پله نزمتر ده‌بن به‌راورد به پله‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی
گه‌رمای پێشبینیكراو لە هەرێم به پله‌ی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ١٠
پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ١٠
پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر :١٣
پله‌ی سیلیزی
پیرمام: ٩ پله‌ی
سیلیزی
سۆران: ٥
پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران:
٢ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ١٣
پله‌ی سیلیزی
دهۆك: ١١ پله‌ی
سیلیزی
زاخۆ: ١٠ پله‌ی
سیلیزی
كه‌ركوك ١٤ پله‌ی
سیلیزی
گه‌رمیان
: ١٦ پله‌ی سیلیزی