PM:12:51:09/01/2026
596 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی زانایانی هەرێم دەڵێن، سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانانە دەکەن کە دەکرێتە سەر کورد لە حەلەب و ئەوەی روودەدات ستەمێکی گەورەیە لە گەلی کورد دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی هەرێم وتی، ئەو هێرشانەی دەکرێت هیچ پەیوەندییان بە ئاینی ئیسلامەوە نییە و تەواو پێچەوانەی بنەما و دەقە شەرعیەکانە.
وتیشی، ئەرکی
ناوەندە ئاینییەکانی جیهانی ئیسلامی بەگشتیی و سووریایە بەتایبەتی، بێ دەنگ نەبن
بەرامبەر ئەم هێرشانە و هەڵوێستیان وەرگرن و مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان
دەستەبەر بکرێت.