PM:01:45:05/01/2026
1044 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی نزار ئامێدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد، وتەبێژی حزبەکەش دەڵێت، نزار ئامێدی کاندیدی فەرمی یەکێتییە.
دوێنی لەسەر پرسی کاندیدی سەرۆک کۆمار، هۆشیار زێباری سەردانی بافڵ تاڵەبانی کردووە و لە سلێمانی کۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەکان، پارتی مەرجی هەبووە و داوایشی لە یەکێتی کردووە چەند کەسێک وەک کاندید تۆماربکەن و ئەوان دەنگ بە کەسێکیان دەدەن.
بەڵام ئەمڕۆ یەکێتی بەفەرمی نزار
ئامێدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد، و بەپێی زانیارییەکان لایەنە
شیعەکانیش رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەری.