وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا، نزیکەی ٥٠٠ حاڵەتی برینداربوون بەهۆی یارییە ئاگرینەکان، تەقەکردن و رووداوەکانی هاتووچۆ تۆمار کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەوی سەری ساڵدا لە بەغدا، بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە نزیکەی ٣٠٠ حاڵەتی برینداربوون تۆمارکراون.
هاوکات جەختی
لەوە کردەوە، ئەو ئامارەی کە بڵاوکراوەتەوە هێشتا ئاماری کۆتایی نییە، چونکە بەشێک
لە بریندارەکانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان
نەکردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ژمارەکە لەوە زیاتر بێت.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە بەغدا ٤٣ حاڵەتی برینداربوون بەهۆی تەقەکردنەوە،
هەروەها ١٤٠ حاڵەت بەهۆی رووداوی هاتووچۆ و ٨٦ حاڵەتی جۆاروجۆری دیکەش تۆمارکراون.
دەشڵێت، زۆربەی
حاڵەتەکان سووک و مامناوەند بوون، بەڵام هەندێک لە بریندارەکان پێویستیان بە
مانەوە لە نەخۆشخانە هەبووە و هێشتا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.