سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات

PM:11:05:15/12/2025

944 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانجەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و کۆبوونەی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و کارە لە پێشینەکانی دیکە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کارە لە پێشینەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو و دۆزینەوەی رێگاکانی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەیەکی دەستووریدا کراوە.

باس لەوەشکراوە، چوارچێوەکە داوا دەکات بە زووترین کات دانیشتنی پەرلەمان بکرێت و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی پەرلەمانیش دیاریبکرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگیجەختیشی لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و کۆبوونەی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت.













گەلەری