سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی: ئاشتی تەنها بە راوەستاندنی شەڕ نایەتەدی

PM:07:10:15/12/2025

864 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی له‌ په‌رله‌مانی توركیا وتی، ئاشتی تەنها بە راوەستاندنی شەڕ نایەتەدی، ئامانجی بنەڕەتی ئاشتییەکی ئەرێنیە لەسەر بنەمای یاسایەکی ئاوێتەبوونی دیموکراسیانە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، گوڵستان کلچ کۆچگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی له‌ په‌رله‌مانی توركیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "دەیانەوێت هەنگاو بنێن، پێشبکەون و خواستیان قۆناغ و سەردەم تورکیایەکی نوێیە".

ئاماژەی بەو خاڵە سەرەکیانەش کرد کە لە راپۆرتەکەی دەم پارتی لە کۆمسیۆنی دیموکراسی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە و وتی، "ئاشتی تەنها بە راوەستاندنی شەڕ نایەتەدی، ئامانجی بنەڕەتی ئاشتییەکی پۆزەتیڤە لەسەر بنەمای یاسایەکی ئاوێتەبوونی دیموکراسیانە".

سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ئەوەشی وت، پرەنسیپی هیوا لە ئاستێکی چارەنوسسازدا گرنگە، ئەوەش بە یاسای ئاوێتەبوون دێتە دی، پرسی کورد لە بنەڕەتدا پرسی مافی کەلتور، زمانی دایک و هاووڵاتیبوونی یەکسانە.













گەلەری