سەردێڕ:

پیاوێک بەهۆی وەرگرتنی چەک لە چەکدارێک بە پاڵەوان ناسێندرا

AM:10:13:15/12/2025

1244 جار خوێندراوەتەوە

دیمەنی هەڵمەتی پیاوێک بۆ سەر تەقەکەرەکەی ئوسترالیا و لێوەرگرتنی چەکەکەی، کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و هەمووان وەک پاڵەوانێکی نیشتمانی سەیری دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوێنێ لە کاتی ئاهەنگێکی جووەکان لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا، دوو چەکدار تەقەیان لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە کرد، تەقەکەرەکان کوڕ و باوکێکی بەرەگەز پاکستانین، دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا دەڵێن، تەقەکەرەکان هاوسۆزییان بۆ داعش هەبووە.

یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی رووداوەکە، هەڵمەتی پیاوێک بۆ سەر یەکێک لە تەقەکەرەکان و لێوەرگرتنی چەکەکەی، ئەم کارەی ژیانی دەیان کەس دەپارێزێت.

ئەو کەسە ناوی ئەحمەد ئەلحەمەدە، تەمەنی ٤٣ ساڵە و هاووڵاتییەکی بەرەگەز سورییە، نزیک بووە لە شوێنی رووداوەکە، ئەو کارەشی کاردانەوە و ستایشی زۆری بەدوادا هات، لەلایەن تۆنی بورک وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا دەستخۆشیی لێکرا.













گەلەری