PM:07:00:13/12/2025
1456 جار خوێندراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل، بەئامانجگرتنی سەرکردەیەکی باڵای سەربازیی حەماسی لە شاری غەززە راگەیاند بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەكەی و میدیاكانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، "رائید سەعد، كەسی دووەمی بزوتنەوەی حەماس و فەرماندەی دیاری ناو كەتیبەكانی قەسام بە ئامانجگیراوە و لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوژراوە".
ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرکردەیەکی باڵای باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس (قەسام)ـی لە شاری غەززە کردووەتە ئامانج.
تا ئێستا سوپای
ئیسرائیل ناوی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام راپۆرتە میدیاییەکان و سەرچاوە
ئیسرائیلییەکان ئاشکرایان کردووە کە مەبەست لێی "رائید سەعد"ـە.
کەناڵی ١٢ـی
ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە، "رائید سەعد، کە کەسی دووەمی بزوتنەوەی حەماسە لە
غەززە، لە هێرشەکەدا کوژراوە".
سەرچاوەیەکی ئەمنی جەختی کردەوە کە "سوپای
ئیسرائیل هێرشێکی کردووەتە سەر رائید سەعد و بەپێی هەڵسەنگاندنەکان، ئۆپەراسیۆنەکە
سەرکەوتوو بووە و ناوبراو کوژراوە، لە غەززەش باس لە کەوتنی ژمارەیەک کوژراو
دەکرێت بەهۆی ئەو هێرشەوە کە لە رێگەی ئاسمانەوە ئەنجامدراوە".