سەردێڕ:

لە سەری ساڵەوە سیستمێکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت

PM:05:14:13/12/2025

1384 جار خوێندراوەتەوە

لە سەری ساڵی داهاتووەوە سیستمێکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و تیایدا رێگە بە هاوردەکردنی هەندێک ئۆتۆمبێل نادرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، سیستمێکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و بەگوێرەی ئەم سیستمە نوێیە رێگری دەکرێت لە هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبێلی نوقم بوو و خراپبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سیستمە نوێیە لە سەری ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت و تیایدا سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکرن و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێتەوە، هەروەها بازرگانانیش لەوبارەیەوە ئاگادارکراونەتەوە.

روونیشیکردەوە، هاوکات روسوماتە گومرگییەکان بە رێژەی زیاتر لە ١٥٪ بەرز دەکرێنەوە لەپێناو کەمکردنەوەی خواستی هەڕەمەکی لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.













گەلەری