ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكان دەڵێت، لە سنووری پارێزگای هەولێردا ژمارەیەكی زۆری ماسی بەهۆی ئەو لافاوەی دروست بووە لە سنووری تەقتەق و كۆیە لەناو چوون.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردەوە، بەهۆی لافاو لە سنووری هەولێر ٣٧٩ هەزار و ٩٠٠ ماسی گەورە لە ناوچوون و بە سەدان حەوزی ماسیش تێکچوون.
ئاماژە
بەوەشکراوە، سەرجەم ئەو ماسیانەی لەناوچوون گەورە بوون و لەناو ٣٠٠ حەوزی ماسی سنووری
ناحیەی تەق تەق بون، سەرجەمیان ئاوبردونی و حەوزەکان تێکچوون.
بەهۆی ئەو
بارانبارینەی هەفتەی رابردوو رووی لە تەقتەق كردبوو، سەدان حەوزی ماسیی هاوڵاتییان
تێكچوون و تەواوی ماسییەكانیشیان بە ئاودا چوون.
حەوزە
ماسییەكان لەوانەن كە لە لێواری رووباری تەق تەق دروست كراون كە دەكەونە گوندەكانی
مەلازیاد، چۆم حەیدەر، كانیەڕەش و چەند گوندێكی تری سەر زێ.
تەقتەق
بەدووریی (٢٣) كیلۆمەتر لە باشووری كۆیە لە كەناری لای راستی (زێی بچووك)
هەڵكەوتووە، وەك دیاردەیەكی سروشتی لە شارەدێكانی (شوان) و (ئاغجەلەر)ی چەمچەماڵی
جیا دەكاتەوە، لەوپەڕی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێرە بەدووری (٥٨) كیلۆمەترە.