سەردێڕ:

ئاوی عێراق: ئەم بارانبارینە دەرفەتێکی گرنگ پێکدەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان

PM:02:05:10/12/2025

776 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، لەئێستادا وڵات شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕی لەگەڵ لافاودا بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگ پێکدەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان دوای کەمبوونەوەی لە وەرزەکانی پێشوودا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی، بارانبارین لە هەندێک ناوچەدا ١٢٩ ملم تێپەڕاندووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو کە کاریگەری هەبووە لەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فورات، بەتایبەتی حەوزی سەرەوە و خوارەوەی زاب و حەوزی فورات.

دەشڵێت،لە ئێستادا کاردەکەن بۆ ئاراستەکردنی ئەو لافاو و بارانبارینە بەرەو بەنداو و کۆگاکانی وڵات، بە ئامانجی پڕکردنەوەی ئەو یەدەگی ئاوانەی کە لە وەرزی وشکەساڵی پێشوو و ماوەکانی کەمی هاتنی ئاودا بۆ ئاستێکی نزم دابەزیوە.

وتیشی،ئەم باران بارینە دەرفەتێکە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ سەرچاوەکانی ئاو، کەبەمەش پاڵپشتی بەرهەمی کشتوکاڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمی ئاو دەکەن.













گەلەری