سەردێڕ:

گوژمەی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم گەیشت

PM:12:35:10/12/2025

916 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، گوژمەی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم گەیشت و بڕەکەی زیاتر لە ٢٤ملیار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی وتی، وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوژمەی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی خەرجکرد کە بڕەکەی ٢٤ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینارە.

وتیشی، لەو پارەیە بڕی نۆ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت، هەروەها هەولێر حەوت ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دیناری بەردەکەوێت، و دهۆکیش لەو پارەیە حەوت ملیاری بەردەکەوێت.













گەلەری