سەردێڕ:

کەشناسیی سلێمانی رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ئاشکراکرد

AM:11:48:10/12/2025

1820 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی سلێمانی دەڵێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سلێمانی ١٢٢.٧ ملم باران باریوە و کۆی گشتی بارانی ئەمساڵ لە سلێمانی گەیشتووەتە ٢٥٨.٧ ملم.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە پارێزگای هەڵبجە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٢.٥ ملم باران باریوە و کۆی گشتی باران لە پارێزگاکە ٢٢٤.٣ ملم بووە و لە ناحیەی سیروانیش زۆرترین رێژەی باران بارین هەبووە لە سنورەکەدا بە ٩٥.٣ ملم و کۆی گشتی باران بارینیش لەو شوێنە ٢٤٩.٦ ملم بووە تا ئێستا.

هاوکات، لە ٢٤ کاتژمێردالە گەرمیان زۆرترین رێژەی بارانبارین لە باوەنور بووە بە ١١٢ ملم و دواتریش مەیدان بووە بە ٨٨ ملم و لە کەلاریش ٧٦ ملم باران باریوە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سەیدسادقیش ١٠٧.٣ ملم باران باریوە، و لە پێنوێنیش ١١٨.٨ ملم باران باریوە و کۆی گشتی بارانی ئەمساڵ لەو سنوورە ٣١٧.٥ ملم بووە لە کاتێکدا پار ساڵ ٢٠٤ ملم باران باری بوو تا ئەم کاتە.

هەروەها لە رانیەش لە ٢٤ کاتژمێردا ٢٢.٥ ملم باران باریوە و کۆی گشتی بارانی ئەمساڵ ١٨٥.٢ ملم بووە.

 













گەلەری