سەردێڕ:

شەپۆلێکی بەفربارین روو لە هەرێم دەکات

AM:09:31:10/12/2025

1524 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، بارانبارین سبەینێش بەردەوام دەبێت و پێشبینیش دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، شەپۆلی بارانبارین ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت و کاریگەری شەپۆلەکە بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەمێنێتەوە، هاوکات لای خۆشیەوە ئاماری بارانبارینی کاتژمێر ٩ـی بەیانی تا ٩ـی ئەمشەوی بڵاوکردەوە و وتی، لە چەمچەماڵ و دەربەندیخان زیاتر لە٨٠ ملیم و لە سلێمانی ٥٣ ملیم و لە هەولێر ١٤ ملیم و لە هەڵەبجەش ١٢.٤ ملیم باران باریوە.

هاوکات، پێشبینیش دەکرێت لە دوای ١٥ـی مانگ بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور دابەزێت، پلەکانی گەرما دەچێتە ژێرسفر، دەبێتە هۆی دروست بوونی شەپۆلێکی بەفرو باران و روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت.













گەلەری