سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:21:10/12/2025

784 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووە و بە ٥٨ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، بازرگانان چاوەڕێی ئەنجامی کۆتا کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەکەن لە ئەمساڵدا، کە کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو دەکرێت و بڕیار لەسەر سوودی بانکی دەدەن.













گەلەری