PM:07:58:09/12/2025
1760 جار خوێندراوەتەوە
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی هەرێم دەڵێت، زیانەكانی بارانبارین و لافاو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا بریتیبوون لە گیانی لەدەستدانی دوو كەس و كەسێكی دیكەش دۆخی ناجێگرە، هەروەها یەک کەس بێ سەر و شوێنە و دەیان ئۆتۆمبیل ئاو بردوویەتی و زیانیان پێگهیشتووه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ناوهندی ههماههنگی قهیرانهكان له وهزارهتی ناوخۆی ههرێم راپۆرتی دوایین دۆخی زیانەکانی لافاوەکانی ٢٤ كاتژمێری رابردووی بڵاوكردهوه و له سهنتهری شاری هەولێر ٢٥.٦ ملیم باران باریوه و بەشێوەیەکی گشتی زیانێکی وا تۆمار نەکراوە، تەنها ئاو لە چەند ناوچەیەک کۆبووەتهوه، لە گوندی قەریتاغ سەر بە ناحیەی شەمامک شهش ماڵ ئاو چووەتە ناو ماڵەکانیان.
پهیوهست به
پارێزگای سلێمانی، ئاماژه بهوهكراوه، بەشێوەیەکی گشتی بڕی دابارینی باران لە
دوێنێوه تا ئێستا نزیكهی ٦١.٣ ملیم باران بوه، هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە لەو رۆژدا.
باس لەوەشکراوە،
دواینیوەڕۆی ئهمڕۆ بارانێکی بەلیزمە پارێزگای سلێمانی گرتەوە و ئاو چوهته چهندین
ماڵ و قوتابخانە لە گەڕەکی راپەرین و زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام لە چەمچماڵ و
ناحیەی تەکیەی و شۆڕش، رێژەی دابارینی باران بەشێوەیەکی زۆر بەلێزمە بووە لە ماوەی
چوار کاتژمێردا و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز لەو ناوچانە.
لهبارهی
پارێزگای دهۆكهوه، له راپۆرتهكهدا هاتووه، بە شێوەیەکی گشتی رێژەی دابارینی
باران لەو پارێزگایە ٢٣.٦ ملیم بووە و بارانێکی مامناوەند بووە و هیچ زیانێک تۆمار
نەکراوە.
له پارێزگای
هەڵەبجەش بڕی دابارینی باران لەو پارێزگایە نزیکەیی ٥٤ ملیم بووە و جگە لە گیرانی
چەند رێڕەوێکی ئاوی، هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو،
له پارێزگای کەرکوك، بڕی دابارین لەو پارێزگایە نزیکەی ٢٦.٦٧ ملیم بووە و ئاو لە
یەکێک لە قوتابخانەکان لە گەرەکی شۆراو چووەتە قوتابخانەکە، بەڵام لە ناحیەی
لەیلان، گوندی بەیانلو، یەکێک لە پردەکان ئاو بردویەتی و لە ئێستادا رێگەی کەرکوک
– لەیلان داخراوە.
پهیوهست به
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، رێژەی دابارینی باران لەو ئیدارەیە نزیکەی ٥٠ ملیم بووە
و خۆشبەختانە تەنها ئاو لە چەند شوێنێکی ئیدارە کۆبووەتەوە کە دەستبەجێ لە لایەن
تیمەکانی فریاگوزاری چارەسەر کراوە و زیانێکی وەهای نەبووە، بەڵام رێژەیەکی
بارانبارین لە دوای نیوەڕۆی زۆر بووە، کە بووەتە دروستبوونی لافاو لە ناحیەی رزگاری
و زیانێکی زۆر هەبووە.
ههروهها له
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێژەی دابارین لەو ئیدارەیە نزیکەی ٢٦.٦ملیم بووە
بەڵام دابارینێکی زۆری بەفر هەبوو لە ناوچە سنوورییەکان بەتایبەت لە دەروازەکانی
(زێد و حاجی ئۆمەران) کە بووەتە هۆی پێکدادان لە نێوان دوو بارهەڵگر، شاخەکانی
(سیدەکان) بەفر دایانی پۆشیوە، دەڤەری باڵەکایەتی تاوەکو چۆمان بەفرێکی زۆر باریوە.
راپۆرته دهڵێت،
له ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رێژەی دابارین لەو ئیدارەیە نزیکەی ١٣ ملیم بوە و هیچ
زیانێک تۆمار نەکراوە، ئاستی ئاوی رووباری خابور لە ٩٥ سم بۆ ٢٠٥ سم بەرزبووەتەوە
و لە لایەن تیمەکانی بەنداو و سەرچاوە ئاوییەکان بەردەوام چاودێری دەکرێت.