هەر یەکە لە پەروەردەکانی هەڵەبجە و شارەزوور و شارباژێر و دوکان رایانگەیاند، لە پێناو سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران سبەی پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی شارەزوور بڵاویکردەوە، دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرێتییان رادەگیرێت و رۆژی دواتر دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی شارباژێر دەڵێت، له پێناوی سهلامهتی
گیانی مامۆتا و فهرمانبهر و خوێندکاره ئازیزهکان، به راوێژ لهگهڵ قائیمقامی
شارباژێڕ بڕیاردرا سبهینێ چوارشهممه پشووی فەرمی بێت له ناو دیوان و سهرجهم
ناوهندهکانی خوێندن.
لای خۆیەوە پەروەردەی دوکانیش رایگەیاند، له پێناوی سهلامهتی گیانی مامۆتا و فهرمانبهر و خوێندکاران بەهۆی ئەو لافاو و بارانەی کە زیانی بە قوتابخانە و رێگاوبانەکانی ناوچەکە کەوتوون، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو.
چەند رۆژێکە
شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ
و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بەر
هاوڵاتیان گەیشت.
پێشتر، قائیمقامیەتی
چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا وتی، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری رابردووی چەمچەماڵەوە
دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
دواتریش لە
بڵاوکراوەیەکدا بۆ رای گشتی راگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە، سبەی
چوارشەممە لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و
پەیمانگاکان پشووی فەرمی دەبێت لە ناوچەکە.