PM:07:18:09/12/2025
1412 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری راگەیەندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی رانەگیراون و بەردەوامن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیەندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاسایکردووتەوە و یەک گەشت هەبووە کە بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە نەیتوانیوە بنیشێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە پەیوەندیدان لەگەڵ فڕۆکەکە بۆ ئەوەی بەسەرجەم سەرنشینەکانیەوە لە
فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕێبکەونەوە.
هاوکات ئەحمەد
هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "فڕۆکەیەکى
هێڵى ئاسمانى دوبەى، لە دوبەیەوە بەرەو سلێمانى لە ئاسمان بوو، بەڵام پێش ئەوەى
بگات بە ئاسمانى سلێمانى و دواى خوێندنەوەى رەوشى کەشوهەوا، فڕۆکەخانەى هەولێرى
هەڵبژارد و بەسەلامەتی نیشتەوە".