PM:04:50:09/12/2025
1044 جار خوێندراوەتەوە
ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بارانبارین روو لە زیادبوونە، هاتووچۆی نێوان شارەکان رادەگیرێت و پێویستە هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردوە، روو لە زیادبوونە، بۆیە لە پێناو سەلامەتیی گشتی، هاتوچۆی نێوان شارەکان رادەگیرێت.
ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
چەند رۆژێکە
شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ
و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و لە چەمچەماڵ جگە لەوەی زیانی ماددی زۆری
لێکەوتەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.