PM:02:44:09/12/2025
936 جار خوێندراوەتەوە
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، به بۆنه‌ی نۆیه‌مین ساڵیادی ڕۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پارێزگاری كه‌ركوك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی پارێزگا و لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌كه‌ن، له‌م یاده‌دا قوربانیدانی هێزه‌كانی سوپا، پێشمه‌رگه، پۆلیس، حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان له‌یادناكه‌ین كه له‌پێناو ئازادكردنی خاك و پاراستنی نیشتیمان‌دا خوێنیان رشت.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌وبۆنه‌یه‌وه پارێزگار بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م
فه‌رمانگه، قوتابخانه، كۆلێژ و زانكۆكان رابگیرێت، جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
رۆژی ١٠ـی کانونی
یەکەمی هه‌مو ساڵێك، كه به (رۆژی سه‌ركه‌وتن) له عێراق ناسراوه به فه‌رمی
كراوه‌ته پشوو له داموده‌زگاكان، ئه‌و رۆژه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك دێت بۆ سه‌ركه‌وتنی
هێزه ئه‌منیه‌كان به‌سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م
ناوچه‌كان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه.