وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە نێوان 15ی حوزەیرانی 2025 و 25ی تەمموزی 2025 دا، کێڵگە نەوتییەکان و دامەزراوە نەوتییەکان، لەگەڵ چەندین دامەزراوەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان، دووچاری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوون، بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە مەترسیدارانە حکومەتی فیدراڵ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە نێوان ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ و ٢٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥ دا، کێڵگە نەوتییەکان و دامەزراوە نەوتییەکان، لەگەڵ چەندین دامەزراوەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان، دووچاری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوون و لە ئەنجامدا زیانی ماددی و ئابووریی بەرچاویان پێگەیشتووە.
دەشڵێت، بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە مەترسیدارانە و دەستنیشانکردنی
ئەنجامدەرەکان و بە سزا گەیاندنیان، سەرۆکی حکومەتی فیدراڵ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی
هاوبەشی دەرکرد، بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە ئەندامیەتی
دەزگا ئەمنی و هەواڵگری و سەربازییەکانی فیدراڵ و هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنە
هاوبەشەکە دەستی بە کارەکانی کرد و لە ٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی مەیدانیان ئەنجام دا و پشکنینی تەکنیکییان بۆ شوێنە پەلاماردراوەکان
کرد بە پشتبەستن بە ئەنجامی پشکنینی تەکنیکی پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لەم
هێرشانەدا بەکارهێنراون، دەرکەوت کە رێڕەوی هەڵدانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە
فیدراڵییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، کە هاوسنووری هەرێمی کوردستانە.
بە وتەی وەزارەتی
ناوخۆی هەرێم، دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی
هەرێم دانپێدانانی یاسایی بەڵگەداری ئەو کەسانەیان خستەڕوو کە ئاشکرا دەبێ سەر بە
کام رێکخستنن.
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ
تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە، کە بە بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی
فیدراڵ پێکهێنرا، لە بارەگای راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە و راپۆرتی کۆتایی
خۆی داڕشت، کە رادەستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرا بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر
لایەن و کەسانی تێوەگلاو لە هێرشەکان.
بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر پێشکەشکردنی راپۆرتەکەدا، حکومەتی فیدراڵی هیچ رێوشوێنێکی یاسایی و ئەمنی بەرامبەر بە تاوانباران نەگرتۆتەتەبەر.
راشیگەیاند، دەیانەوێت بۆ رای گشتی روونبکەینەوە لە کۆتاییدا، کە ئێستا
لە بەردەستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵە، بە روونی ئەو لایەنانەی بەرپرسن لە هێرشە تیرۆریستییەکان، دەستنیشان دەکات، کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی
بێفڕۆکەوانەوە زیانی بەرچاو و مەترسیداریانبە ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان گەیاندووە. راپۆرتەکە چەندین راسپاردەی لەخۆ گرتووە، دیارترینیان ئەنجامدانی
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بوو بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتەکە و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست لەدژی لایەنی بەرپرسیار. بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەم ڕاسپاردانە جێبەجێ
نەکراون.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو،
داوا دەکات حکومەتی فیدراڵ، ئەرکە دەستووری و یاسایی و ئەمنییەکانی خۆی جێبەجێ
بکات و ڕێکاری خێرا لە بەرامبەر تاوانباران و ئەوانەی لە پشتیانەوەن بگرێتەبەر، بۆ
ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئەو جۆرە کردەوە و دەستدرێژییانە، کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی
و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی دەکەن، دووبارە
نابنەوە.