وەزیری کارەبا دەڵێت، بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردوو، دوو هەزار و ٧٠٠ تا سێ هەزار مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای حکومەتی ماوە بەسەرچوو دەشڵێت، ئێستادا دەتوانن شەش بۆ هەشت کاتژمێر کارەبا بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشی هەفتەیەک غاز هەیە و غازی ماڵان گران نابێت.
هاوکات وتیشی، ئەگەر تەنیا زیان بەر كۆگاكانی كێڵگەكە كەوتبێت، ئەوا لەماوەی ٢٤ تا ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا كارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.