PM:06:23:27/11/2025
724 جار خوێندراوەتەوە
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ناودەبات، داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی دابین بكه‌ن بۆ پاراستنی ژێرخانی هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٧ـی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٥، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی ماوەبەسەرچوو دەلێت، ئامانجی هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، لێدانه له ژێرخانی ئابووری، خزمه‌تگوزاریی گشتی و وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی.
وتیشی، نیگەرانن له‌وه‌ی كه پێشتریش
هێرشی له‌م شێوه‌یه كراوه‌ته سه‌ر هه‌رێم و سه‌ره‌ڕای ئاشكرابوونی ئه‌و لایه‌نانه‌ی
كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجام داوه، هیچ رێكارێكی پێویستیان به‌رانبه‌ر نه‌گیراوه‌ته
به‌ر و داوا له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌كات ئه‌مجاره به جددی به‌دواداچوون
بكات و تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌یه‌نێت تا رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م
تاوانانه بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی هه‌رێم به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ئاسایش
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جیهان، و داوا دەکات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سەرەڕای
ئیدانەکردنی ئه‌و كرده‌وانه، سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی بۆ هه‌رێم دابین بكات تا
بتوانرێت پارێزگاری له سه‌قامگیری و ژێرخانی وزه بكرێت.