PM:05:43:27/11/2025
760 جار خوێندراوەتەوە
باره‌گای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر دژی ژێرخانی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراقه و كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی جددی و عه‌مه‌لی هێرشه ناڕه‌واكان بگیرێته‌به‌ر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەن کە شەوی رابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
وتیشی، ئه‌م
هێرشه دژی ژێرخانی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌موو
هاووڵاتیانە و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێشتریش ئه‌و جۆره هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی سه‌ر
هه‌رێم زۆرجار ئیدانه كراون به‌ڵام ته‌نیا ئیدانه بووه و ئەنجامدەران هیچ
ئیجرائاتێکیان لەگەڵ نەکراوە و هێرشەکان دووبارە بوونەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، كاتی ئه‌وه هاتووه كه لە بەرامبەر ئه‌م ده‌ستدرێژی و هێرشه ناڕه‌وایانه‌دا
هه‌نگاوی جددی و عه‌مه‌لی بگیرێته‌به‌ر و كۆتایی پێ بهێندرێت و ئه‌نجامده‌رانیان
سزا بدرێن.